به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :حەسەن روحانی ، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر کە ئێوارەی دووشەممە بەڕێوەچوو ، وێڕای پێداگری لەسە پێویستیی هاوکاری نێوان وڵاتانی ناوچە بە تایبەتی وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس، پێداگری کرد : تاران بۆ دانان و بەهێزکردنی ئەم ڕەوتە لە هیچ هەوڵێک درێخی ناکات و هەمووان دەبێ لەم گۆڕەپانەدا هەوڵ بدەن.
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژەدان بە پەرەسەندنی توندڕەوی ، توندوتیژی و تیرۆریزم لە ناوچە پێداگری کرد : ئەرکی دەوڵەتانی ناوچەیە کە بۆ ڕزگارکردنی موسوڵمانان لە تیرۆریزم و دانانی سەقام لە ناوچە و بەهێزکردنی یەکێتیی لە جیهانی ئیسلام، هەوڵ بدەن.
شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەریش لەم پێوەندییە تەلەفۆنییەدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی جەژنی پیرۆزی قوربان لە سەرۆک کومار، دەوڵەت و گەلی ئێران وتی : قەتەر هەمووکات لە پەرەی هاوکاری لەنێوان دوو وڵات لە هەموو بوارەکان پێشوازی دەکات و بەدوای پێوەندییەکی تایبەت وبێ وێنە لەگەڵ تارانە .
میری قەتەر وێڕای پێداگری لەسەر پێویستی بەهێزبوونی وتووێژی نێوان ئێران و وڵاتانی باشووریی کەنداوی فارس وتیشی : ئێران خاوەنی جێگە و دەورێکی تایبەت لە ناوچەیە کە جێبەجێ کردنی ئەو دەورونەخشە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی قەتەریشە.
شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی سەبارەت بە تیرۆریزم و توندڕەوی لە ناوچەش وتی : بێ گومان پەرەی پێوەندی و هاوکاری نێوان وڵاتانی ناوچە دەتوانێ لە چوارچێوەی بەرژەوەندی خەڵکی ناوچە دا بێت کە بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە بارودۆخێکی دژوار دان ....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٠٦
News ID: 778701
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میری قەتەر وتی : پرسەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەبێ تەنیا بە هاوکاری وڵاتانی ناوچە و لەڕێگەی وتووێژی سیاسی یەوە چارەسەر بکرێ .