به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : و بە گێڕانەوە لە فورات نیوز، یەکینەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایانگەیاندووە کە چەکدارانی پەکەکە بۆمبێکیان لەسەر ڕێگای تێپەڕبوونی زرێپۆشێکی سەربازانی تورکیا بەرەو بنکەی سەربازی ئاموتکا لە ناوچەی خوزاتی پارێزگای درسیم تەقاندووەتەوە.
پاش تەقاندنەوەی ئەم بۆمبە هێزەکانی پەکەکە هێرش دەکەنە سەر یەکەکانی سوپای تورکیا لەم ناوچەیە و تێکهەڵچوون لە نێوان سوپای تورکیا و چدکدارانی پەکەکە ڕوودەدات.
ئەمە لە کاتێک دایە کە ڕاگەیاندنەکانی تورکیا بێ بچووکترین ڕووماڵی ئەم ڕووداوە نە ئامارێکیان لە کوژراو و برینداری ئەم شەڕە و نە باسێکیان سەبارەت بەم پێکدادانە بڵاوکردووەتەوە. هەروەها بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان ئەو هەواڵنێرانەی کە بۆ دەستخستنی هەواڵ سەردانی ئەم ناوچەیەیان کردبوو دەستگیرکراون و کامێراکانیان لە لایەن پولیسەوە دەستی بەسەردا گیراوە...
کۆتایی کورتە نامە/310