٢٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٦:٤٥
ڕەگەزپەرستی رژیمی ئیسرائیل لەمەڕ سەرچاوە ئاوییەکانەوە

سەرچاوە فەلەستینییەکان ، ڕایانگەیاند، کردەی ڕەگەزپەرستانەی رژیمی زایۆنیستی لەمەڕ پچڕانی ئاو لەڕووی فەلەستینیانی دانیشتووی لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن، درێژەی هەیە.

کەناڵی ئەی ئاڕ دی لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی ئاڵمانیا، لە بەرنامەیەکدا لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان، رژیمی زایۆنیستی بەدابین نەکردنی ئاوی پێویست بۆ فەلەستینیانی دانیشتووی لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن تاوانبار کرد کە لەگەڵ ڕەخنەی بەرفراوانی سیاسەتوانان و میدیاکانی ئەو رژیمە بەرەوڕوو بوو.

پاش کردەی نایاسایی کۆمپانیای ئاوی"مەکروت"ی رژیمی زایۆنیستی لەچەندمانگی ڕابردوودا، دەیان هەزار فەلەستینی بەرەوڕووی کەمکرانی سەرچاوە ئاوییەکانن و لەبارودۆخێکی زۆر دژواردا ژیان تێپەڕ دەکەن.

ڕامی حەمدوڵا سەرۆک وەزیرانی فەلەستین، کردەی رژیمی زایۆنی لەمەڕ پچڕانی ئاوی خواردنەوەی فەلەستینییەکان لە لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆنی، بەکردەیەکی نامرۆیی زانی و وتی: ئەو رژیمە بە پچڕانی ئاوی خواردنەوەی فەلەستینییەکان دەیەوێ ئەوان لەگوشار بخات هەتا فەلەستینییەکان ماڵەکانیان جێهێشت.

هەروەها ڕێکخراوێکی مافەوانی ئیسرائیل لەقاوی دا ، شارۆچکەنشینان بەردەوام لەهەوڵی ژەهراوی کردنی ئاوی خواردنەوەی فەلەستینییەکانی دانیشتووی شارۆچکەکان و ئاواییەکانی لێواری ڕۆژاوان هەتا بە ناچار کردنی فەلەستینییەکان بە جێهێشتنی ماڵەکانیان، بوار خۆش بێ بۆ ئەوەی شارۆچکەنشینان بتوانن دەسبەسەر ماڵ و سامانی ئەوان دابگرن....


کۆتایی کورتە نامە/310