به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :و بە گێڕانەوە لە هەواڵدەری دوغان ئەنجومەنی ناوەندی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە بەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزار کردنی پەلاماری خۆ کوژی بۆ سەر ڕێ و ڕەسمێکی زەماوەند لە غازی ئەنتەب ڕایگەیاندووە پەلامار لە غازی ئەنتەب شەرمەزار دەکەین بە هۆی پەلاماری تێروریستی لە ڕێ و ڕەسمی زەماوەندی ئەندامانی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە ناوچەی ئاق دەڕەی پارێزگای غازی ئەنتەب ژومارێک لە شاروومەندانمان کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون لە هۆڵی زەماوەندەکە گیانیان لە دەس داوە و ژۆمارێکی زۆریش بریندار بوون .
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە ئەو پەلامارە تێرۆریستیە و ئەنجامدەرانی و دەسەڵاتگەلێک کە لە پشتی دان بە توندی ئیدانە دەکەین .
بۆ ئەو کەسانەی کە لەو پەلامارە تێرۆریستیەدا کوژراون لە خوداوەند بۆ بەجێ ماوان داوای تەندروستی دەکەین .
سەرۆکانی هاوبەشی پارت و کۆڕێک لە نوێنەران بۆ لێکدانەوەی زۆرتر سەردانی غازی ئەنتەبیان کردووە ....
کۆتایی کورتە نامە/310