هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا تەقینەوەیەکی بەرفراوان لە ناو تانکەرێکدا دوای ئەوەی بەر مینێکی دەریایی لە گەرووی هورمز کەوت، ڕاگەیاند.
دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:
تانکەرێکی نایاسایی کە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتبوو، کە هەوڵی دەدا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت بە شێوەیەکی نایاسایی، خۆی کێشا بە مینێکدا و تەقینەوە و ئاگرێکی توندی لێکەوتەوە.
تانکەرەکە بە کوژاندنەوەی هەموو سیستەمێکی جی پی ئێس و ڕادارەکانی، بە فێڵ و پشتیوانی سوپای تیرۆریستی و قاچاخچی ئەمریکی هەوڵیدا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت.
هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایدەگەیەنێت: گەرووی هورمز داخراوە و ئەنجامی پێشێلکردنی ڕێساکانی ئێران لە گەرووی هورمز لە لایەن کەشتیەکانەوە سووتانە لە ئاگری متمانە کردن بە سوپای تیرۆریستی ئەمریکا.
Your Comment