شێرڤین تەبریزی پاشنیوەڕۆی سێشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: تا ئێستا ١٨ کەس لە تەقینەوەکەی شارۆچکەی پیشەسازی شەمساباد بریندار بوون و چوار کەسیان بۆ چارەسەری زیاتر بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە کاتی ڕووداوەکەدا یەکێک لە بنکە فریاگوزارییەکانیش کە دەکەوێتە نزیک شوێنی تەقینەوەکە زیانیان بەرکەوتووە و وێران بووە، بەڵام خۆشبەختانە لە کاتی ڕووداوەکەدا خزمەتگوزاری فریاکەوتن لە ئەرکدا بوون و هیچ کام لە کارمەندەکان بریندار نەبوون.
تەبریزی ئاماژەی بە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە فریاگوزارییەکان کرد و وتی: هێشتا خزمەتگوزاری فریاگوزاری لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەن و خزمەتگوزاری پێویست پێشکەش بە بریندارەکان دەکرێت.
Your Comment