نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ ئەمینداری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش بە توندی هۆشداری دا لە بەرامبەر هەڕەشەی گشتی بۆ سەر ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن وەزیری شەڕی ڕژیمی زایۆنیستی.
ئەمیر سەعید ئیرەوانی هەڕەشەی "ئیسرائیل کاتز"ی کە ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی "بە مەرگ نیشانە کراوە" بە نموونەیەکی ڕوونی تیرۆری دەوڵەتی و پێشێلکارییەکی ڕوونی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی.
لە نامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم جۆرە هەڕەشە و گوڕەشەیە بەشێکە لە سیاسەتی سیستماتیکی ڕژێمی زایۆنیستی.
بە تیرۆر کردنی کاربەدەستانی باڵای ئێران لە سای بێدەنگیی ئەنجومەنی ئاسایش، ڕژیمی زایۆنی لە درێژەدان بە تاوانەکانیدا بێشەرەفتر بووە.
Your Comment