کۆبوونەوەی تەکنیکی ئێران و ئەمریکا کە پێشتر بڕیار بوو لە سویسرا بەڕێوە بچێت، گواستراوەتەوە بۆ قەتەر.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە دانوستانی تەکنیکی لەگەڵ ئێران سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە هێشتا بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بە ئاماژەدان بە ئاڵوگۆڕی تەقەی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئەمریکا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە هیچ دانوستانێک هەڵنەوەشاوەتەوە و هێشتا پەیوەندییەکان بەردەوامن.
پێشتر ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ ئیدیعای کردبوو کە دانوستانەکانی ئەم هەفتەیە لە سویسرا هەڵوەشاوەتەوە.
دانوستانە تەکنیکیەکانی ئێران و ئەمریکا کە بڕیار بوو لە سویسرا بەڕێوە بچێت، گواسترایەوە بۆ قەتەر.
Your Comment