قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق و محەمەد کازم ئەلسادق باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا کۆبوونەوە و ئامادەکارییەکان بۆ ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبەری شەهیدی ئێران لە عێراق تاوتوێ کرد.
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە عێراق، ئەمڕۆ لە بەغدا میوانداری محەمەد کازم ئەلسادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد.
هەردوولا پێداچوونەوەیان بە پرسە دیپلۆماسییەکان و دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرد.
لەم دیدارەدا ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پرسەی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شەهیدی ئێران لە عێراق تاوتوێ کرا.
لە دیدارەکەدا باس لە ڕێگاکانی ئامادەکردن و دابینکردنی هەلومەرجی گونجاو بۆ پرسەکە و خزمەتگوزارییە لۆجستیکییە پێویستەکان بۆ پێشوازیکردن لە تەرمەکە بە مەبەستی دڵنیابوون لە ڕێکخستنی ڕێوڕەسمێکی شایستەی پێگەی شەهید خامنەیی و بە ڕەچاوکردنی هەماهەنگیی ئاست بەرز و بەردەوامی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دوو وڵات تاوتوێ کرا.
ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق و باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کۆبوونەوە و ئامادەکارییەکان بۆ مەراسیمی پرسەی سەرکردەی شەهیدی ئێران لە عێراق تاوتوێ کرد.
Your Comment