فاتمە موهاجرانی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕێکخراوی ڕیا نۆڤستی، بە خەمڵاندنی سەرەتایی ٢٧٠ میلیارد دۆلار لە زیانەکانی ئێران لە شەڕی ئەم دواییە وتی: ئەم ژمارەیە یەکلایی و کۆتایی نییە.
ناوبراو زیادی کرد: یەکێک لەو پرسانەی کە تیمی دانوستانکاری ئێمە بەدوایدا دەگەڕێن و لە دانوستانەکانی ئیسلام ئابادیشدا بەدواداچوونی بۆ کرا، پرسی قەرەبووکردنەوەی شەڕە.
وتیشی: بە شێوەیەکی گشتی دەبێت زیانەکان بە چەند چینێک بپشکنرێن و زیانەکانی ئێران لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئێستادا بە نزیکەی ٢٧٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
Your Comment