١٥ نیسان ٢٠٢٦ - ١٣:٣٦
Source: Mehrnews
شەڕ 270 ملیار دۆلار خەساری لە ئێران داوە

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند: خەمڵاندنی سەرەتایی بە بڕی 270 ملیار دۆلار لە زیانەکانی ئێران لە شەڕی ئەم دواییە دەسەلمێنن و پێدەچێ زیاتریش بێت.

 فاتمە موهاجرانی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕێکخراوی ڕیا نۆڤستی، بە خەمڵاندنی سەرەتایی ٢٧٠ میلیارد دۆلار لە زیانەکانی ئێران لە شەڕی ئەم دواییە وتی: ئەم ژمارەیە یەکلایی و کۆتایی نییە.

ناوبراو زیادی کرد: یەکێک لەو پرسانەی کە تیمی دانوستانکاری ئێمە بەدوایدا دەگەڕێن و لە دانوستانەکانی ئیسلام ئابادیشدا بەدواداچوونی بۆ کرا، پرسی قەرەبووکردنەوەی شەڕە.

وتیشی: بە شێوەیەکی گشتی دەبێت زیانەکان بە چەند چینێک بپشکنرێن و زیانەکانی ئێران لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئێستادا بە نزیکەی ٢٧٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha