ئیسماعیل قائانی نووسی: "ترامپی تاوانبار دەبێ فەرماندەی کەشتیی "یو ئێس ئێس جیراڵد فۆرد"یش لە کارەکەی دووربخاتەوە. لە ترسی موجاهیدینی قارەمان و خەڵکی خۆڕاگری یەمەن نەیوێرا لە گەرووی باب المنداب بپەڕێتەوە و پاش سەرگەردانی بۆ ماوەی دوو هەفتە، بە چیرۆکێکی هەڵبەستراوەوە لە دەریای سوور و ناوچەکە هەڵات.
چارەنووسی هەموو هێزە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا ئەوەیە کە لە ناوچەکە هەڵبێن.
فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسداران، بە ئاماژەدان بەوەی کە فەرماندەی کەشتیی یو ئێس ئێس فۆرد بە چیرۆکێکی هەڵبەستراوەوە لە ناوچەکە هەڵاتووە، وتی: کۆتایی هەموو هێزە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا هەڵاتنە لە ناوچەکە.
Your Comment