٢ نیسان ٢٠٢٦ - ٢٠:١٢
Source: Mehrnews
وەزارەتی دەرەوەی ئێران:هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لە بەرەنگاریی دوژمن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: لە ئێستادا هەموو نەتەوەی ئێران یەکدەنگن لە بەرگریکردن لە ئێران لە بەرامبەر ئەم شەڕە ناڕەوا و شەڕانگێزە.

 بەقای وتی: ئێمە تەحەمول ئەم سووڕە فەشەلەی شەڕ و دانوستان و ئاگربەست و پاشان دووبارەکردنەوەی هەمان نەخشە ناکەین. ئه مه نه تەنیا بۆ ئێران به ڵکوو بۆ تەواوی ناوچەکه و دەرەوەش کاره ساته .
ئەمە شەڕێکی ئاسایی نییە. ئەمە تێکەڵەیەک لە چالاکییە تیرۆریستییەکان و شەڕە. سەرکردەکانمان، فەرماندەکانمان، تەنانەت فەرماندەکانیشیان لە حاڵیکدا کە لە شوێنی کارەکانیان نین کرانە ئامانج. ئەمە شەڕێکی ناڕەوایە کە بەسەر گەلی ئێراندا سەپێنراوە. بۆیە هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە جگە لەوەی بە توندی ڕووبەڕووی ببینەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha