لە ڕاگەیاندنی ژمارە ١٩ی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی چوارەمدا هاتووە: ️ئۆپەراسیۆنی مووشەکی هێزی دەریایی سپای دەریایی لە دژی ئامانجێکی ستراتژیکی ئەمریکا لە قووڵایی زیاتر لە ٦٠٠ کیلۆمەتر لە زەریای هیند بە لێدانێکی بەهێز ئەنجام دراوە.
️لە زنجیرە چالاکییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە دیارەدا، کەشتییەکی تێکدەری ئەمریکی لە کاتی پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە تانکەرێکی ئەمریکییەوە بە دووری ٦٥٠ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ئێران لە زەریای هیند، بە مووشەکەکانی "قەدر ٣٨٠" و "تەلایە"ی هێزی دەریایی سوپای پاسداران کەوتە خوارەوە.
Your Comment