٢٧ شوبات ٢٠٢٦ - ١٤:٠٦
Source: Mehrnews
ئێران لە دانوستان ناکشێتەوە؛ ئەمریکا پیاوی شەڕ نییە

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە تیمی دانوستانکاری ئێران بەهێز وەستاون و کەم نایێنن، وتی: دەسەڵاتی ئێران بۆتە هۆی ئەوەی ئەمریکا هەوڵی دانوستان لەگەڵ ئێران بدات.

 ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی ئێران لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، وتی: کاتێک ئەمریکا هێزی کۆپاپۆریی گواستەوە بۆ ناوچە، زۆربەی وڵاتانی ناوچە ترسان، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوو هێزی بەتوانای واتە هێزی دەریایی ئەرتەش و هێزی دەریایی سپا، ڕووبەڕووی ڕیزیان بەست و توانای بەرگرییان بە دوژمن نیشان دا.
مالیکی وتیشی: ئەزموونی ڕابردوو پێمان دەڵێت کە ئەمریکا پیاوای شەڕ لە دەریا نییە و هەر وەک چۆن لە شەڕی زەوینیشدا دەستەوەستانە، بەڵکوو ئەوە ئێرانە کە پیاوی شەڕی دەریایە و چەندین دەیەیە کە ئاسایشی گەرووی هۆرمۆزی دابین کردووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵی ئەمریکا بۆ هێنانە بەرباسی چەندین پرسی جۆراوجۆر بۆ سەر میزی دانوستان و پێداگریی ئێران بۆ تەرکیز تەنیا لە سەر پرسی ئەتۆمی و خۆبواردنی لە دانوستان لەبارەی پرسەکانی تر، جەختی کرد: تا ئیستا وفدی ئێرانی لە دانوستانەکان بەهێز جووڵاونەتەوە و لایەنی بەرامبەریان تێگەیاندووە کە تیمی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێز وەستاوە و کەم نایێنێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha