١٧ شوبات ٢٠٢٦ - ١٣:٥٠
Source: Mehrnews
سەدان سەربازی ئەمریکا گەیشتنە خاکی هەرێمی کوردستان

لە چوارچێوەی چنینەوەی دووبارەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا و هاوکات لەگەڵ ڕادەست کردنی بنکەکانی تەنەف و شەدادێ بە دەوڵەتی سووریا و بەردەوام بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە دوو بنکەی دیکە لە ناوچە کوردییەکان، کاروانێکی گەورە بریتی لە ٧٠ کامیۆن لە بنکەی شەدادێیەوە بەرەو هەرێمی کوردستان کەوتە ڕێ.

 لە درێژەی ڕەوتی کەم کردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، کاروانێکی گەورەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بریتی لە نزیک بە ٧٠ بارهەڵگر بنکەی شەدادێ لە حەسەکەیان بەجێ هێشتووە و لە ڕێگای ئەلوەلیدەوە چوونەتە هەرێمی کوردستان.

ئەمریکا لە درێژەی دووبارە چنینەوەی هێزەکانی خۆی لە کوردستانی سووریا، هێزەکانی خۆیی لە بنکەی قەسرەک، بە ئامانجی هاوکاری لەگەڵ هێزە خۆجەییەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش، پاراستووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha