٨ شوبات ٢٠٢٦ - ١٣:٠٩
Source: Mehrnews
شرۆڤەکاری عێراقی باسی شەڕی ئێران و ئەمریکا دەکات

ئەمریکا دەزانێت تێچووی شەڕ لەگەڵ ئێران قورسەشرۆڤەکاری سیاسی عێراقی ئاماژەی دایە سەر قورس بوونی لێکەوتەکانی هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.

عەدنان عەبدوڵڵا تەمیمی شرۆڤەکاری کاروباری سیاسی عێراق جەختی کرد: ئەمریکا ترسی هەیە لە ڕوودانی شەڕ لەگەڵ ئێران و بە هۆی لێکەوتە قورسەکانی ئەو شەڕەوە ڕووی کردە دانوستانەکان لە مەسقەت.
ناوبراو زیادی کرد: هەوڵەکانی ئەمریکا لە سەر بنەمای شەڕی دەروونی بۆ سەپاندنی گوشار لەسەر ئێران پێناسە دەکرێت تا ئەو وڵاتە ناچار بێت لە بواری دۆسیە گرینگەکان لەوانە دۆسیەی ئەتۆمی خاڵ بدات.تەمیمی وتیشی: ئەمریکا دەزانێت شەڕ لەگەڵ ئێران تێچووی زۆرە و لەوانەیە کۆنترۆڵ لەدەستی دەربچێت و ببێتە شەڕێکی سەروو ناوچەیی و تەنانەت نێودەوڵەتیش.

Your Comment

You are replying to: .
captcha