٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٠٨:٤٨
Source: Mehrnews
دەستبەسەرکرانی مادۆرۆ؛ "ئۆپەراسیۆنی سەربازی" یان "کشانەوەی ڕێککەوتن‌ بۆکراو"؟

ئەوی لەبارەی دەستگیریی "نیکلۆلاس مادۆرۆ" و دەرچوونی لە ڤێنزۆئێلا بڵاو بۆتەوە، کۆمەڵێک گێڕانەوەی دژبەیەکە کە ڕای گشتیی بەرەوڕووی پاگەندەی میدیایی کردۆتەوە.

بەشی نێودەوڵەتی: ئەوی لەبارەی دەستگیریی مادرۆرۆ و بردنە دەرەوەی لە ڤێنزۆئێلا بڵاو بۆتەوە، زیاتر لەوەی وێنەیەکی ڕوون لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی، کۆمەڵ گێرانەوەیەکی دژبەیەک و ئاڵۆز کە میدیاکان وەک پاگەندەیەک بەسەر ڕای گشتیاندا ڕووخاندووە و لە ناوەڕاستی ئەم پاگەندەیانە، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دانیشتووە کە وتوویەتی ئەمریکا کۆمەڵە هێرشێکی بەربڵاو و سەرکەوتووانەی دژەی ڤێنزۆئێلا ئەنجام داوە و لە ئەنجامی ئەو هێرشە مادۆرۆ و هاوسرەکەی لە وڵات براونەتە دەرەوە.

هاوکات کەناڵی سکای‌نیووز بە گێڕانەوە لە سەرچاوەگەلی ناوخۆیی ئۆپۆزیسیۆنی ڤێنزۆئێلا، جەختی کردووە کە ئەوی ڕووی داوە بە گومانێکی زۆرەوە، نەک دەستگیریی سەربازی، بەڵکوو ئەنجامی دەرچوونێکی ڕێککەوتن‌ بۆکراوە یان ڕێککەوتنێکی پشت پەردە بووە. ئاراستەکرانی شرۆڤەیەکی لەو چەشنە لە لایەن دژبەرانی مادۆرۆوە لەو سۆنگەوە مانادارە کە دەتوانێ ئاستەنگێک بێت لە بەردەم گێڕانەوەگەلی پشت‌ئەستوور بە لێهاتوویی و زلهێزیی ئەمریکا. واتە کاتێک کە تەنانەت ئۆپۆزیسیۆنی ناوخۆییش سناریۆی چوونی هێزی ئەمریکایی بۆ دەستگیریی سەرۆک‌کۆماری بەبێ ململانێیەکی ئەوتۆ و بردنەدەرەوەی لەو وڵاتە بە ڕیوایەتێکی جیی بڕوا نازانێت، ڕیوایەتی واشنتۆن تووشی گومان و دڕدونگی دێت.

ڤێنزۆئێلا وڵاتێکی بێ پێکهاتەی بەرگری و ئەمنی نییە و ساڵگارێکە لە ژێر گوشاری توندی گەمارۆ و هەڕەشە سەربازی و ئۆپەراسیۆنی هەواڵگرییەکانی ئەمریکا وەستاوە و هەر بۆیە پێکهاتەی سەربازی و ئەرتەشی ئەو وڵاتە لە دۆخی ئامادەبازیی هەمیشەییدان. لێرەدایە کە وێنای دزەکردنی هێزی ئەمریکایی بەبێ شەڕێکی بەرچاو و بەبێ بەرخۆدان بۆ ناو خاکی ڤێنزۆئێلا و دەستگیریی سەرۆک‌کۆمارەکەی و پاشان بردنەدەرەوەی بە ئاسانی لەو وڵاتە، بە ئاسانی قبووڵ ناکرێت.

لە بەرامبەردا، گریمانەی بردنەدەرەوەی ڕێککەوتن بۆکراوە لەگەڵ واقیعی سیاسی و ئاکاریی ئەکتەرانی ئەم دۆسیە زیاتر دەگونجێت. مادۆرۆ لە ساڵانی ڕابردوودا، سەرەڕای هەڵوێستی توندی دژە ئەمریکایی، گەلێ جار بوارگەلێکی نائاشکرای بۆ دانوستان و کەمکردنەوەی گوشارەکان تاقی کردبۆوە. دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەبارەی گەمارۆکان، دۆسیەگەلی یاسایی و تەنانەت هاوکاریگەلێکی کەم لە هەندێک بواردا، نیشان دەدا کە کاناڵە پەیوەندییەکانی نێوان کاراکاس و واشنتۆن هیچکات بە یەکجاری دانەخرابوو. لە ئاوەها هەلومەرجێکدا ئەو گومانە لەئارا دایە کە لە ژێر گوشارە بەرزەڕۆکانی ئابووری، هەڕەشەی ئەمنی و بەربەستی سیاسیی ناوخۆیی، سناریۆگەلێک لەبارەی بردنەدەرەوەی کۆنتڕۆڵ‌کراوە و ڕێککەوتن بۆکراوە بۆ مادۆرۆ داڕشترابێت و لەم سناریۆیەدا، ئەمریکا تێدەکۆشێت، ئەنجامەکەی وەک سەرکەوتنێکی سەربازی ائاراستەی ڕای گشتی بکات؛ لە کاتێکدا ڕاستییەکان بە ئاراستەیەکی تردا دەڕۆن.

ئەگەر بۆ واشنتۆن گەورەنواندنی ڕیوایەتەکەی دوو کاردای بۆ هەیە؛ یەکەم، بۆ مەسرەفی ناوخۆیی و بۆ ڕکابەری و هەڵبژاردنە سیاسییەکان و نواندنی وێنەیەکی زلهیزانە لە ئەمریکا بۆ جیهان و دووەم، وەک پەیامێکی هەڕەشەئامێز ئاراستەی دەوڵەتانی سەربەخۆ و دژبەری سیاسەتگەلی ئەمریکای بکات، ئەوا گریمانەی بردنەدەرەوەی دانوستان بۆکراوەی مادۆرۆ، دەتوانێ هێڵێکی سوور بەسەر هەر دوو کاردا بکێشێت و لە هەمان کاتدا دەتوانێ ئاڵۆزییەکانی ڕیوایەتی یەکەم ڕوون بکاتەوە. واتە لەو جێگەی کە نەبوونی بەرخۆدانی سەربازیی بەربڵاو، بێدەنگییەکی ڕێژەیی پێکهاتەی ئەمنی، نەبوونی وێنەی تێهەڵچوون و... ڕیوایەتەکەی واشنتۆن زیاتر ئاڵۆز دەکات، ئەم ڕیوایەتەیان کە زۆر لەگەڵ سیاسەتی نێودەوڵەتیشدا دەخوێنێتەوە، بەرجستە دەبێتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha