٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٤٩
Source: Mehrnews
میسر هاتە نێو دۆسیەی ئەتۆمی ئێران

وەزیری دەرەوەی میسر لەگەڵ بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە دۆسیەی چالاکیە ئاشتیخوازانە ئەتۆمیەکانی ئێران گفتوگۆی کرد.

 بەرد عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر لە ڕێگای تەلەفۆنەوە لەگەڵ ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆی کرد.


ناوبراو لە ئەو گفتوگۆیەدا لەسەر زەروورەتی بەردەوام بوونی هەوڵەکان بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و دروست کردنی متمانە و بەستێنی بەردەوامی هاوکاریەکان جەختی کرد.

عەبدولعاتی وتی کە پێدانی دەرفەت بە ڕێکاری سیاسی و دەسپێکردنەوەی گفتوگۆکان بۆ دەستخستنی ڕێککەوتنێکی گشت گیر بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هەموو لایەنەکان لە درێژەی بەدی هاتنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی زۆر گرینگە.

ناوبراو سەبارەت بە ڕێگاکانی تۆکمە کردنەوەی هاوکاری نێوان میسر و ئاژان بۆ بەکارهێنانی ئاشتیخوازانەی وزەی ئەتۆمی و هەروەها پڕۆژەی هێزگەی زەبعە گفتوگۆی کرد.

Your Comment

You are replying to: .
captcha