بەپێی بڕیاری نوێی دەرکراوە لە لایەن کۆمیتەی کاروباری ناوخۆیی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەر جۆرە گردبوونەوە و چالاکییەک لە ڕۆژانی 7 و 8ی دیسامبێر، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی ڕووخانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد، لە سەرتاسەری ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قەدەغەیە.
لە ڕاگەیێندراوی کۆمیتەی کاروباری ناوخۆیی ئیدارەی خۆسەری کوردستان وێڕای پیرۆزبایی بۆ ڕووخانی دەسەڵاتی بەعس لە سووریا بە خەڵکی ئەو وڵاتە، داوا کراوە کە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و پێشگری لە هێرشی شیمانەیی داعش، هەر جۆرە گردبوونەوە و جەژن و چالاکییەکی بەکۆمەڵ ڕاگیرێت.
Your Comment