تام باراک نێردەی تایبەتی ترامپ لە سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری نەشناڵ پاگەندەی کرد کە دۆناڵد ترامپ و مارکۆ ڕۆبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاڵپشتی لە هێچ ڕەوتێک بۆ گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران پاڵپشتی ناکەن بەڵکوو خوازیاری دەستخستنی ڕێکاری ناوچەیین.
ناوبراو بە دانپێدانان بە هەوڵە دەستێوەردانانەکانی ئەمریکا لە ئێران وتی کە واشنتۆن 2 جار بۆ گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران هەوڵی دا و نەگەییشتە ئەنجام. باراک وتی کە ئەو پرسانە ئەبێ بسپێردرێتە وڵاتانی ناوچەکە و ئاوەها هەوڵێک ژیرانەترە.
باراک پاگەندەی کرد کە دەوڵەتی ئەمریکا دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاران. ناوبراو لە هەمان کاتدا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران پێش مەرجی دانا و وتی کە تاران ئەبێ بە جیدی بوونی خۆی نیشان بدات و دەست لە پاڵپشتی هێزە ناوچەییەکان هەڵبگرێت.
ناوبراو وتیشی کە ئێران دوای گۆڕانکاریەکان لە ناوچەکە هاوپەیوەند بە حزبوڵڵا، حەماس و یەمەن، سەبارەت بە عێراق خۆڕاگری چڕتر دەکات.
نێردەی تایبەتی ترامپ بۆ سووریا دانی پێدانا کە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران شکستی هێناوە.
Your Comment