چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە هێرشی درۆنی و پێکدادانی چەکداری لە پارێزگای سوەیدا هەڵکەوتوو لە باشووری ئەو وڵاتە زیادی کردووە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە لە ڕەوتی پێکدادانە چەکدارانەکانی ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتیەکی سووریایی گیانی لەدەست داوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون. ئەو پێکدادانە لە ڕێگای عەتیل- سەلیم هەڵکەوتوو لە باکووری سوەیدا بە بەکارهێنانی درۆن و تیربار ئەنجام دراوە.
هەروەها لە هێرشی کەسانێکی چەکدار بۆ سەر وێستگەی پشکنینی هێزەکانی سەر بە جۆلانی لە سوەیدا، یەکێک لە ئەو هێزانە کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها پێکدادانێکی دیکەش لە سنووری نێوان پارێزگاکانی دەرعا و سوەیدا ڕووی دا. چەندین حاڵەتی هێرشی درۆنی دیکەش لە سوەیدا تۆمار کراوە.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە پەرەسەندنی هێرشی درۆنی و پێکدادانی چەکداری لە باشووری ئەو وڵاتە هەواڵی دا.
Your Comment