گرووپی سیاسەت: بنەماڵەی درۆنەکانی موهاجر، بەرهەمی ناوخۆیی پیشەی ئاسمانی قودس، لە چل ساڵدا لە سەکۆیەکەی ناسینەوەیی ساکارەوە بووەتە ئامێرێکی ڕەزمی- ستراتیژیک کە نەەک هەر سنوورەکانی ئێران چاوەدێری دەکات، بەڵکوو لە ئۆپراسیۆنە ناوچەییەکان، مانۆرەکان و تەنانەت پێکدادانەکانی ئەم دواییە وەکوو شەڕی 12 ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل، ڕۆڵی سەرەکی لە بەرگری و وەڵامدانەوەی خێرای گێڕاوە. بە هەناردە کردن بۆ هاوپەیمانەکان، ئەو درۆنانە ئێستا هاوکێشە ژێئۆپۆلیتیکەکان تووشی گۆڕان دەکەن و ئێرانیان وەکوو هێزێکی درۆنی جیهانی سەلماندووە.

مێژوو و فەلسەفەی گەشەی بنەماڵەی موهاجر
بنەماڵەی موهاجر ڕیشەی لە پێداویستە جەنگیەکانی ئێران لە شەڕی سەپێندراوی 8 ساڵە هەیە، کاتێک کە بۆ چاوەدێری مەیدانی شەڕ، سنوورەکان و وەڵامدانەوەی خێرا بە هەڕەشەکان، یەەکەم مۆدێلەکانی داڕشت. ئەمڕۆ موهاجرەکان نمانەی توانی ئەندازیاری، پیشەیی و بەرگری ئێرانن و بە گەشەی چل ساڵەیی، لە موهاجر یەکەوە هەتا موهاجر 10، چاوەدێری تەواو، وەڵامی خێرا و بەرگری ئابووریی پێک هێناوە.

نەوەکانی درۆنی موهاجر و تایبەتمەندیە تەکنیکیەکان
ئەو بنەماڵە بە نەوەی جۆراوجۆر، لە مۆدێلی سووکەوە تا پێشکەوتوو، پێداویستیە تاکتیکی و ستراتیژیەکان بەراورد دەکات.
موهاجر 1: گەشە کردوو لە سەردەمی شەڕی سەپێندراو، ڕاسپاردەی سەرەکیی ناسینەوەی وێنەکان بە داڕشتنی سووک و بچووک؛ یەکەم سەکۆی درۆنی خۆجەیی ئێران.
موهاجر 2 و موهاجر 2 ئێن: بۆ چاوەدێری سنوورەکان و ناردنی وێنەی ڕاستەوخۆ؛ بەکارهێنان لە یەکەکانی زەوینی، سنوورەوانی و سپا؛ کۆڵەکەی سەرەکی چاوەدێری سنووری بە مەودای بڕینی کەم بەڵام کارامە.
موهاجر 3: ناسینەوەی قووڵایی بە باشتر کردنی لاشەە، ماتۆر و بەرزکردنەوەی ماوەی گەشت، گونجاو بۆ ڕاسپاردەکانی مەودا مامناوەند.

موهاجر 4: ناسینەوەی مەودا درێژ و چاوەدێری سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی و دەریایی؛ تەیار بە گیمبالی چەند ڕەهەندی و تەمەنی درێژ؛ توانایی جەنگی ئەلکترۆنیک، رلەی پێوەندی و چەکدار کردنەوە بە بۆمبی ڕێنوێنی؛ مەودای بڕین هەتا 250 کیلۆمەتر.
موهاجر 5: جۆری پێشکەوتووتر بە مەودای بڕینی 2000 کیلۆمەتری و دەفرایەتی گواستنەوەی چەکی قورستر
موهاجر 6: ڕوونوێنی لە ساڵی 1396 و وەبەرهێنانی بەربڵاو لە ساڵی 1397؛ ڕەزمی-تاکتیکی بە توانای ئیستار(هەواڵگری، چاوەدێری، ئامانجگری و ناسینەوەیی)؛ گواستنەوەی بۆمب و مووشەکی نیشان شکێن وەکوو قائیم، ئەڵماس و سادید 345، گەشتی 24 کاتژمێرە، ئۆپراسیحنی سەربەخۆ، ڕێنوێنی ورد و مەودای بڕینی 2000 کیلۆمەتر؛ بەکارهێنان لە بواری دژە تیرۆریزم و پشتیوانی زەوینی.

موهاجر 10: ڕوونوێنی لە گەلاوێژی 1402؛ ڕەزمی - ستراتیژیک بە ڕواڵەتی هاوشێوەیMQ-۹ Reaper ئەمریکی؛ خێرایی 210 کیلۆمەتر لە کاتژمێر؛ مەودای بڕینی 2000 کیلۆمەتر، توانایی گواستنەوەی گواستنەوەی تەقەمەنی ڕێنوێنی کراوی بەربڵاو و هەندێک جاریش وەکوو درۆنی کامیکازە کار دەکات و لە پێشانگای ئەرتەشی ڕووسیا لە ساڵی 1403 نمایش کرا.
موهاجرەکان لە بواری ئۆپراسیۆنی و ستراتیژیک وەکوو ناسینەوە و چاوەدێری سنووری، ئۆپراسیۆنی ڕەزمی و دژە تیرۆریزم، پشتیوانی ئۆپراسیۆنی زەوینی، ئۆپراسیۆنی دەریایی، ڕاسپاردەی ڕەەزمی- هەواڵگری پێشکەوتوو خۆیان سەلماندووە.

لە شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لە دژی ئێراندا، ڕۆڵی سەرەکی موهاجرەکان هەواڵگری، چاوەدێری و ئامادەباشی ڕەزمی بوو. موهاجر 4 و 6 بۆ ناسینەوەی هەڕەشەکان لە سنوورەکان و ناوچە هەستیارەکان گەشتیان کرد و بوونە یارمەتیدەری بەرگری ئاسمانی و موهاجر شەشیش لە ئامادەباشی بۆ هێرشی دەستبەجێ بوو.
Your Comment