٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٣:٠٩
Source: Mehrnews
ئیرەوانی: ئەمریکا ئەبێ خەسارەکانی سەر ئێران بەتواوەتی قەرەبوو بکاتەوە

ئەمیر سەعید ئیرەوانی لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە دانپێدانانی ئەمریکا بە ڕۆڵی سەرەکی لە هێرش بۆ سەر ئێران وتی: ئەمریکا ئەبێ خەسارەکانی سەر ئێران بەتواوەتی قەرەبوو بکاتەوە.

 ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش وتی: هێرشێک کە لەلایەن ئیسرائیلەوە و بە هاوئاهەنگی ئەمریکا ئەنجام دراوە، لە دژی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێران بووە و پێشێل کرانی ئاشکرای مادەی 2ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانە. ئەو هێرشە بریتی بوو لەە هێرشی بە ئەنقەست بۆ سەر خەڵکی سڤیل و دارایی و شوێنە ناسەربازیەکان؛ هێرشگەلێک کە پێشێلکاری بەرچاوی یاسا بنەڕەەەتیەکانی مافی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ ئەنجام دراوە.

دیپلۆماتی باڵای ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی کرد: ئەمریکا ئەەرکی سەرشانیەتی هەوڵ بدات بۆ قەرەبوو کردنەوەی تەواوی خەسارەکانی سەر ئێران و هاووڵاتیەکانی لەوانە خەساری مادی و مەعنەوی.

هەروەها وتیشی: ئاوەها دانپێدانانێک بەرپرسیارێتی سزادانی تاکەیی بەدواوە دەبێت بۆ هەر یەکە لە بەرپرسانی ئەمریکا کە بەشداری ئەو جەنایەتە لە دژی ئێران بوون.

Your Comment

You are replying to: .
captcha