سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ ئێکۆنۆمیست، وتی: لەچاو شەڕی پێشوو ئامادەترین و مووشەکەکانمان لەباری کوالیتی و چەندایەتییەوە، باشتر بوون.
وتیشی: ئێمە شەڕمان ناوێ و باشترین ڕێگەی پێشگری لە شەڕ، ئامادەبوونە.
وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی لە داکۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ کرد و ڕاشیگەیاند: ئەمریکاییەکان دەیانەوێ ویستەکانی خۆیانمان بەسەردا بسەپێنن.
عێراقچی ڕاشیگەیاند: لە شەڕی 12 ڕۆژەدا وانەیەکی زۆرمان وەرگرت و بە خاڵی هێز و لاوازیی خۆۆمان و ڕژیمی زایۆنیمان زانیوە و کارمان لەسەر کردوون و تەواو ئامادەین و بگرە ئامادەتر لە ڕابردووین.
Your Comment