سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا نووسیویەتی: هەروەک چۆن لە مانگی حوزەیراندا لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە هێرش کرایە سەر دیپلۆماسی، “رێککەوتنی قاهیرە”یش لە لایەن ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپیەوە کوژرا.
ئەمە ئەو پرۆسەی قێزەون و شەرمەزارییەیە کە ئێمەی گەیاندە ئەم ئاستە.
بە ئاماژەدان بەوەی کە کاتێک لە لێواری شەشەمین خولی دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا بووین، ڕژێمی ئیسرائیل و پاشان ئەمریکا لەناکاو هێرشیان کردە سەر ئێران، وتی: کاتێک ئێران بە نێوەندگیری میسر و سەرەڕای بۆردومانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە قاهیرە واژۆ کرد بۆ دەستپێکردنەوەی پشکنینەکان، ئەو سێ وڵاتە ئەوروپییە، لەژێر فشاری ئەمریکا، هەوڵیاندا سزای ئەنجوومەنی ئاسایش بسەپێنن دژی گەلەکەمان.
عێراقچی زیادی کرد: کاتێک ئێران دەستی کرد بە دابین کردنی دەستڕاگەیشتن بە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی، و ئەم پرۆسەیەی لەو شوێنانە دەستپێکرد کە لە هێرشەکانی مانگی حوزەیران و تەمموزدا بۆردومان نەکرابوون، ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپی هێزیان یەکگرت بۆ ئیدانەکردنی ئێران لە دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی.
بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێستا بۆ هەمووان ڕوونە: ئەوە ئێران نییە کە بەدوای دروستکردنی قەیرانێکی نوێدا دەگەڕێت. ئەوان لە نیازی باشی ئێمە تێناگەن.
Your Comment