١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٤٢
Source: Mehrnews
گەشەی هاوکاریی ناوچەیی دەریای خەزەر لە یەکەمایەتیی ئێرانە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی پارێزگارانی پەراوێزی دەریای خەزەر، جەختی لە تۆکمەی هاوکارییە ناوچەییەکان کرد و وتی: دراوسێکانی پەراوێزی دەریای خەزەر لە یەکەمایەتیی هاوکاری و گەشەی پەیوەندییەکاندان.

سەید عەباس عێراقچی، ئەوڕۆ سێ‌شەممە لە کۆبوونەوەی پارێزگارانی پەراوێزی دەریای خەزەر، بە ئاماژە بەوەی کە دراوسێکانی پەراوێزی دەریایی خەزەر لە یەکامیەتیی هاوکاری و پەرەدانی پەیوەندیدان، وتی: بەخۆشحاڵییەوە لە بەستێنی ئاویدا، درواسێی باشمان هەیە و دەریای خەزەر ڕێک هێندەی کەنداوی فارس بۆ ئێمە گرینگە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە داکۆکی لە ستراتژیکی و ئامانجداربوونی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ دراوسێکانی خەزەری، وتیشی: هاوبەشیی 20 ساڵەی ئێران و ڕووسیا و دانوستانی نزیکی سیاسی و ئابووریی نێوان دوو وڵات، وێڕای هاوکارییە سازێنەرەکانی لەگەڵ ئازەربایجان، کازاخستان و تورکمەنستان، گرینگییەکی تایبەتی ئەو بوارە و ڕۆڵی گرینگی ئێران لە پەرەدان بە هاوکارییە ناوچەییەکان نیشان دەدات.

عێراقچی هەروەها ئەو کۆبوونەوەیەی وەک یەکەمین ئەزموونی دیپلۆماسی پارێزگایی لەگەڵ پارێزگاگەلی وڵاتانی دراوسێی بە دەرفەتێکی لەبار بۆ تۆکمەی پەیوەندییە ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی و ژینگەییەکانی نێوان پارێزگا کەنار ئاوییەکانی ئێران و وڵاتانی پەراوێزی خەزەر زانی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha