کۆمپانیای گۆڵف کەیسۆن پترۆلیۆم ڕۆژی دووشەممە پشت ڕاستی کردەوە کە وەجبەی بەشە نەوتی ئەو کۆمپانیا و دیکەی کۆمپانیا دەرەکیەکان بۆ مانگەکانی سیپتەمبەر و ئۆتۆبەری 2025 لە بەندەری جیهان بارگیری کراوە و چاوەڕوانی دەکرێت پشکی ئەو کۆمپانیا لە 30 ڕۆژی داهاتوو، بە ۆێی ڕێککەوتنی کاتی هەناردەیی، ئەنجام بدرێت.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی گۆڵف کەیسیۆن، دووهەم وەجبەیش بۆ کۆتایی نۆڤەمبەر پلانڕێژی کراوە و بارگیریەکانی دواتر و پێدانی پارە بە شێوەی ڕێکوپێک درێژەی دەبێت.
هەشت کۆمپانیای بیانی چالاک لە هەرێم ، لەوانە گۆڵف کەیسۆن، لەگەڵ حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ ڕێککەوتنگەلێکیان بۆ دەسپێکردنەدوەی دووبارەی هەناردەی نەوت واژۆ کردووە. بە پێی ئەو ڕێککەوتنە مێژووییە، هەرێمی کوردستان لە کۆتایی سێپتەمبەرەوە ڕۆژانە 190 هەزار بەرمیل نەوتی ڕادەستی کۆمپانیای دەوڵەتی سۆمۆ دەکات و بۆی هەیە 50 هەزار بەرمیل ڕۆژانە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی بپارێزێت.
کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکانی چالاک لە هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند یەکەم وەجبەی نەوتی خاوی پشکی ئەوان دوای دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێغای هێڵی بۆری نەوتی هەرێم-تورکیا لەە بەندەری جیهان بارگیری کراوە.
Your Comment