١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٥٣
Source: Mehrnews
هەنگاوی نوێ لە ڕەوتی ئاشتی؛ پەکەکە هێزەکانی لە زاپ کشاندەوە

ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پەکەکە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە زاپ، کەە مەترسی پێکدادانی تێدا بوو، گواستووەتەوە بۆ ناوچەگەلێکی گونجاو. لە ئەو بەیاننامە ئەو جێبەجێ کردنە وەکوو هەنگاوێکی نوێ بۆ چارەسەری پرسی کورد وەسف کراوە.

ڕێبەرایەتی پەکەکە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە ناوچەی زاپ و ئەو ناوچەیە کە مەترسی پێکدادانی تێدا بوو، کشاوەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ ناوچەکانی دیکە. لە ئەو بەیاننامە جەخت کراوە کە ئەو هەوڵە لە چوارچێوەی ڕەوتی ئاشتی و کۆمەڵگای دیمۆکراتیک ئەنجام دراوە و ئامانجی کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و یارمەتی بە چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە تورکیایە.

لە بەیاننامەیەکەدا کە دەستەی ڕێبەرایەتی پەکەکە واژۆی کردووە، هاتووە کە لە 16ی نۆڤەمبەرەوە، هێزەکانی ئێمە کەلە ناوچەی زاپ مەترسی پێکدادانی دروست دەکرد، بۆ ناوچەی گونجاو گواستراونەتەوە و لە ئێستادا، مەترسی پێکدادان لە ئەو ناوچە بەتواوەتی هەڵگیراوە.

ڕێبەرایەتی ئەو بزووتنەوە لە کۆتایی بەیاننامەکەدا جەخت دەکات: بە دڵنیاییەوە پێمان وایە کە ئەو هەنگاوە، خزمەت دەکاتە چارەسەری پرسی کورد و ئاشتی و دیمۆکراتیک بوونەوەی تورکیا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha