پەیامێکی نووسراوی مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ محەممەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود، شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆکوەزیرانی سعودیە، لەلایەن سەرۆکی ڕێکخراوی حەج و زیارەتەوە گەیێندرایە وەزیری ناوخۆی سعودیە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە، ئەو پەیامە لەلایەن شازادە عەبدولعەزیز بن سعود بن نایف بن عەبدولعەزیز، وەزیری ناوخۆی سعودیە لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ عەلیرەزا ڕەشیدیان، سەرۆکی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتووە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا کە لە نووسینگەی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە بەڕێوەچوو، هەردوولا تاوتوێی ئەو پرسانەیان کرد کە جێگەی سەرنجی عەرەبستان و ئێران بوون.
ئەگەرچی هەندێ میدیای بیانی بە بڵاوکردنەوەی دەنگۆیەک ناوەڕۆکی نامەکەی پزشکیان بۆ بێن سەلمان بە سەفەری جێنشینی سعوودیە بۆ ئەمریکا گرێ دەدەن بەڵام ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین و نامەکە پەیوەندی بە کاروباری حەجی ئەمساڵی ئێرانییەکان و هەروەها پەیوەندییەکانی ڕیاز و تارانەوە هەیە.
Your Comment