گرووپی سیاسەت: لە یەکێک لە هەستیارترین و مێژوویی ترین قۆناغە ئەمنیەکانی ئێران، سەردار عەلی محەمەد نایینی وتەبێژ و جێگری پێوەندیە گشتیەکانی سپای پاسداران باسی کورتترین، بەڵام پێ لێکەوتەترین شەڕەکانی مێژووی سەردەمی ئێران دەکات: شەڕی 12 ڕۆژە. ئەو شەڕە تەنیا شەڕێکی سەربازی نەبوو؛ ئەزموونێک بوو کە تێیدا، هەموو پێوەرەکانی هێزی نەتەوەیی ئێران، تاقی کرایەوە.
وتەبێژی سپا ڕۆڵی بێ نکۆڵی ڕێبەری بڵای ئێران نەک لە بەڕێوەبەرایەتی مەیدانی شەڕ، بەڵکوو لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا و بەدەستەوە گرتنی گێڕانەوەی شەڕی شی کردەوە؛ ڕۆڵگێڕانێک کە بووە هۆی ئاسایش و دڵنیایی خەڵک.
لەلایەکی دیکەش باسی کۆڵەکەی ئەو ەڕە واتا حەماسە گێڕانی خەڵک دەکات، خەڵکێک کە بە کۆبوونەوەی ملیۆنی لە جەرگەی شەڕدا، هەر جۆرە هەوڵێک بۆ دوو دەستەیی خەڵکی هەڵوەشاندەوە. هەروەها ئاماژە دەکاتە سەر ئەوەی کە ئێران چۆن لە شەڕی گێڕانەوەدا سەرکەوت تا ڕای گشتی جیهان، بڕوا بە شکستی ئیسرائیل بکەن.
هەروەها ڕایدەگەیێنێت کە دوژمن هەل و دەرفەتی دەسپێکی شەڕی نوێ لە دژی ئێرانی نییە و ئەوەی کە ئەمڕۆ دەبیسترێت زیاتر ئۆپراسیۆنی دەروونیە، هەرچەندە کە هێزە چەکدارەکان بۆ وەڵامدانەوەی پەشیمانکەرەوە و قایم بەردەدوام لە ئامادەیی تەواودایە.
سەردار ناینی لە درێژەی ڕۆڵی ڕێبەر لە ئەو شەڕە وتی: ئەوان لە هەمان چرکە سەرەتاییەکانەوە بە بەڕێوەبەرایەتی شۆک لە کۆمەڵگا، وتیان کە ئەو دوژمنە بێچارە دەبێت. ئەو قسە وەکوو تیشکێک لە تاریکی، بووە هۆ متمانە بە بخۆ و ئاسایش لە سەرجەم سیستەم و کۆمەڵگا.
وتەبێژی سپا وتی: دوژمن توانایی دەسپێکی شەڕی نوێی نییە و ئەوەی کە ئەمڕۆ دێتە ئاراوە، ئۆپراسیۆنی دەروونی شەڕی تێگەییشتنە.
Your Comment