گۆڤاری نیوریجن بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاپۆرتی دا کە یەکینەی 80 ی سەر بە پارتی بە شێوەی فەرمی لە پێکهاتەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاوێتە بووە و لە ژێر فەرماندەیی دەواردایە.
بە پێی نووسراوی ئەو مێدیا، ئاوێتە بوونی یەکینەی 80 بەشێک لە هەوڵی بەربڵاوی نێودەوڵەتی بۆ یەکپارچە کردنی هێزی پێشمەرگەیە؛ ڕەوتێک کە بە پاڵپشتی ئەمریکا، بریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە ساڵانی دوایی شوێنگیری کراوە. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، یەکینەی 80ی پارتی و یەکنیەی 70ی یەکێتی کۆڵەکەی سەرەکی هێزی پێشمەرگەن و بە گشتی زیاتر لە 150 هەزار هێزی هەیە.
وەزارەتی پێشمەەرگە ڕاشیگەەیاندووە کە یەکەی 70 ی سەر بە یەکێتیش تا کۆتایی ئەمساڵ تەڤلی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت.
گۆڤاری نیوریجن پاگەندەی کرد کە یەکینەی 80 ی سەر بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان، بەتواوەتی لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ئاوێتە بووە.
Your Comment