سەرچاوەگەلی سووری ڕایانگەیاند کە جۆلانی دەیەوێ ملیشیا ئۆیغۆرە ڕادەستی دەوڵەتی پێکەن بکاتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پاش ڕووخانی بەشار، ئۆیغۆرەکان کە پێشتر لە ئەدلەب و لە چەندین گەڕەکی شاری جەسرولشوغووردا نیشتەجێىوون، بە ئاشکرا لە دیمەشقدا دەردەکەوتن و پێدەچێت ئەم بڕیارەی جۆلانی بەو هۆیە بێت کە بوونی ئۆیغۆرەکانی لە دەوڵەتی نوێی سووریادا بە جێی مەترسی زانیوە و هەوڵ دەدا بە ڕادەستکردنی ئەوان بە پێکەن، زلهێزانی جیهانی بەوە ڕازی بکات کە ئەو توانای کۆنتڕۆڵی ملیشیا بیانییەکانی هەیە و دەتوانێ پێش بە هەڕەشەی سەرووسنووری بگرێت.
Your Comment