کوریدۆری باکووری ڕۆژئاوا(سنووری بازرگان) بەرەو بەندەر ئیمام خومەینی لە باشووری ئێران وەک یەکێک لە گرینگترین ژێرخانەکانی وڵات کە ڕۆڵێکی کارا دەگێڕێت لە گەشەی پەیوەندی و تڕانزیتی و ئابووریی ئێراندا، بڕیارە بە پارێزگاکانی ورمێ، کوردستان، کرماشان، لورستان و خوزستاندا تێپەڕێت.
ئەوڕۆ بە ئامادەبوونی فەرزانە سادقی، وەزیری ڕێگە و شارسازیی ئێران بە ئامادەبوون لە پارێزگای کوردستان 25 کیلۆمەتر لە ڕەوتی چێکردنی ئەو کۆریدۆرە 1482 کیلۆمەترییەی لەو پارێزگایە وەبەرهێنرا و هەڵمەتی چێکردنی 20 کیلۆمەتری تری دەستی پێکرد.
شایانی باسە لە سەرجەم کۆریدۆرەکە 320 کیلۆمەتری بە پارێزگای کوردستاندا تێدەپەڕێت کە لەو مەودایە تا ئێستا 175 کیلۆمەتری ئامادە کراوە و 126 کیلۆمەتری تری لە قۆناغی جێبەجێ کردنە و 26 کیلۆمەتری دیکەشی لە قۆناغی داڕشتنە.
هەروەها لەسەدا 6ی گۆژمەی 3900 ملیارد تمەنی بوودجەی چێکردنی کۆریدۆرەکە، واتە 200 ملیارد تمەن بە پارێزگای کوردستان تەرخان دراوە.
Your Comment