٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٤٦
Source: Mehrnews
پزشکیان: ئەمریکا و ئەورووپا لەگەڵ ئێران ڕاستگۆ بن

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی تەلەفونی لەگەڵ هاوتای فەڕەنسیی ڕایگەیاند: ئێران بەردەوام پێشوازی لە گفتوگۆ و دانوستان دەکات، بەڵام ئێستا لایەنی بەرامبەرە کە دەبێ هەنگاوێکی متمانەگەرانە هەڵبگرێت و ڕێز لە مافی کۆماری ئیسلامی ئێران بگرێت و بەدوای سەپاندنی زێدەڕۆییەکانی نەبێت.

 ئیمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی خەزەڵوەر لە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ مەسعوود پزشکیان، هاوتای ئێرانیی، بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی کردەکی لە پێناو چارەسەرکردنی هەندێک لە ئاستەنگەکان و پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکان بە نیسبەتی دیدارەکانی ڕابردوو، سپاسی خۆی ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئێران کرد.

مەکرۆن وتیشی: پێویستە بۆ چوارچێوەیەکی دانوستانیی نوێ هەوڵ بدەین بۆ ئەوەی بتوانین بگەینە ئەنجامێکی ڕوون لە نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایی و وێڕای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، پەیوەندی بەرامبەرمان باشتر و تۆکمەتر و بەربڵاوتر بکەین.

هاوکات مەسعوود پزشکیان لە وەڵامی لێدوانەکانی هاوتای فەڕەنسیی بە ئاماژە بە پێشینەی گفتوگۆ و دانوستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئەمریکا، ڕایگەیاند: هەمیشە وتوومانە کە بەپێی فتوای ڕێبەری ئێران و چوارچێوەی دوکتەریەنی ئەمنی و بەرگریمان بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نین، بەڵام دەبینین کە دیسان بە بیانووی درۆیین گوشار و گەمارۆی زیاتر دەخرێتە سەر ئێران.

ڕاشیگەیاند: ئێران بەردەوام پێشوازی لە گفتوگۆ و دانوستان دەکات، بەڵام ئێستا لایەنی بەرامبەرە کە دەبێ هەنگاوێکی متمانەگەرانە هەڵبگرێت و ڕێز لە مافی کۆماری ئیسلامی ئێران بگرێت و بەدوای سەپاندنی زێدەڕۆییەکانی نەبێت. چونکە نەک ئێران، بەڵکوو دەبێ ئەمریکا و ئەورووپا بەدوای متمانەسازی و ڕاستگۆیی لەگەڵ ئێران بن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha