١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٣:١١
Source: Mehrnews
ئیسرائیل دارستانەکانی باشووری سووریا خاپوور دەکات

ئەرتەشی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی خۆڵ‌هەڵگریی زیاتر لە 10 هێکتار لە خەزێنەی سروشتیی جەباتەلخشب لە هاوێری باکووریی قەنیترە لە باشووری سووریای دەست پێکردەوە.

ئەرتەشی ئیسرائیل ، پاش چوار مانگ وەستاندن ئۆپەراسیۆنی خۆڵ‌هەڵگریی لە دارستانەکانی باشووری سووریا، ڕۆژی ڕابردوو(شەممە 18ی ئاکتەوبر) خۆڵ‌هەڵگریی زیاتر لە 10 هێکتار لە خەزێنەی سروشتیی جەباتەلخشب لە هاوێری باکووریی قەنیترە لە باشووری سووریای دەست پێکردەوە و دارستانەکانی ئەو ناوچەیە خاپوور و تەخت کران.

سەرچاوە خۆجێیەکان وێڕای پشت‌ڕاست‌کردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایانگەیاند کە خاپوورکرانی دارستانەکانی باشووری سووریا لە کاتێکدایە کە ئەم هەڵمەتە هاوکاتە لەگەڵ وەرزی هێزنگ‌ کۆکردنەوەی خڵکی ئەو زێدە و هاوکات زیانگەیشتن بەو ژینگە و خەزێنە سروشتییە، بە چەشنێک کە لە ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی زایۆنیدا دەیان داری چەند ساڵە تێدا براون.

Your Comment

You are replying to: .
captcha