٩ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٣:٠٦
Source: Mehrnews
ترسمان لە هیچ سیناریۆیەک نییە؛ گەمارۆی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەبێ ببەزێت

ئەندامی خەڵکی هۆڵەندای هەلمەتی سەموود بە ئاماژە بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە ئەو هەڵمەتە و بەشداربووان لە کەمپەینی یارمەتی گەیاندن بە غەززە، وتی: ئێمە ترسمان لە هیچ سیناریۆیەک نییە.

گرووپی نێودەوڵەتی هەڵمەتی یەکڕیزی نێودەوڵەتی سەموود بە زیاتر لە 70 پاپۆڕ لە 44 وڵاتی جیهانەوە ڕۆژی یەکشەممە 9 ی 1404 بە ئامانجی شکاندنی گەمارۆی غەزە بەرەو ئەو ناوچە کەوتنە ڕێ.

لە هەمان پێوەندیدار دومینیک ئەندامی ئەو هەڵمەتە جیهانیە کە خەڵلی هۆڵەندایە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: دەمێکە کە پاڵپشتی لە فەلەستین دەکەم و نیسبەت بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە دژی گەلی فەلەستین ناڕەزایەتیم هەیە. چوونم بۆ ناو ئەو دەستەیە یەکجارەکی و لەناکاو نەبوو بەڵکوو بە بۆنەی شەپۆلی یەکڕیزی نێودەوڵەتی لەگەڵ خەڵکی غەززە بوو.

ناوبراو زیادی کرد: لە دەیان وڵاتەوە کۆ بووینەتەوە تا بە بەلەم و پاپۆڕەکانمان گەمارۆی غەززە بشکێنین. دەمانەوێت بە ئەو کاروانە دەریاییە بە فەلەستینییەکان نیشانی بدەین کە ئەوان تەنیا نین، ئەوان دەبینرێن و ئەو ستەمەی کە لێیان دەکرێت ئاشكرایە.

دومینیک بە ئاماژە بە بێدەنگی حکومەتەکان هەمبەر ئەو جەنایەتانە جەختی کرد: کاتێک کە لەلایەن حکومەتەکانەوە بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین و ئیدانە کردنی ئیسرائیل هیچ هەنگاوێک هەڵهاگیردرێت، خەڵک و کۆمەڵگای مەدەنی کۆ دەبنەوە کە بیسەلمێنن پێیان کە هەموومان پێکەوە دەتوانین گەمارۆی سەر غەززە بشکێنین و تا ئازاد کردنی خەڵکی فەلەستین هەوڵەکانمان درێژەی دەبێت.

ئەو ئەندامەی خەڵکی هۆڵەندا زیادی کرد: ئێمە خۆمان بۆ هەموو جەنایەتێک لەلایەن ئیسرائیلەوە ئامادە کردووە و لە هیچ شتێک ترسمان نییە؛ هەر ڕووداوێک ڕوو بدات بۆمان لە بەرانبەر ئەوەی کە فەلەستینییەکان ئەزموونیان کرد، هیچە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha