٩ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٣:١١
Source: Mehrnews
ئێران و عێراق بۆ ڕێکخستنی دەروازە سنوورییەکان ڕێککەوتن

ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند کە سەبارەت بە 13 بڕگە بۆ باشتربوونی باردودۆخی ئەو دەروازەیانە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا ڕێککەوتوون.

 لە ڕاگەیێندراوی ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراقەدا هاتووە کە لیوا عومەر عەدنان وائیلی، سەرۆکی ئیدارەی دەروازە سنوورییەکان، بە سەرۆکایەتی پێنجەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی بەندەر و دەروازە سنوورییەکانی نێوان کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران و نوێنەرانی ئیدارەکان، سەبارەت بە 13 بڕگە بۆ باشتربوونی باردودۆخی دەروازە سنوورییەکان ڕێککەوتن.

بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوە، لایەنەکان سەبارەت بە تۆکمەی هاوکاری و هاوئاهەنگی لە دەروازە سنوورییەکان، پێوشوێن‌گرتن و توێژینەوە لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا و ماددەی هوشبەری بە میتۆدی پێشکەوتە و هاوئاهەنگی هەواڵگرانە، نەکردنەوەی دەروازەی سنووریی نوێ لە لایەن ئێرانەوە بێ هاوئاهەنگی لەگەڵ بەغدا، تۆکمەی چاودێری و پێوشوێن‌گرتن و گۆڕینەوەی زانیاریی هەواڵگرانە و ئاسایشی بۆ ناسینی جموجۆڵی گومان لێ‌كراو لە سنوورەکان، پێدانی مانیفیستی ئەلەکترۆنیکیی هەڵگری زانیارییەکانی باری ئێرانی بۆ ئاسانکاری لە ڕەوتی مامەڵەکان بە بەغدا، خێرایی‌بەخشین بە ڕەوتی هاوردە و هەناردە بە ڕەچاوکردنی ڕیسای گومرۆکی و کۆنتڕۆڵی، داکۆکی لە دانیشتنی پارێزگارانی پارێزگا سنوورییەکان بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاریی دووقۆڵی، لێکدانەوەی پێشنیاری لایەنی عێراقی سەبارەت بە کامڵ‌كردنی ڕەوتی گومرۆکی لۆرییە ئێرانییەکان لە ڕێڕەوگەکانی مەندەلی-سوومار و مەنزەرییە-خوسرەوی، پێداگری لە هەڵسوکەوتی یەکسان لەگەڵ هاووڵاتیانی دوو وڵات، کرانەوەیی هەمیشەیی دەروازە سنوورییەکان، لێکدانەوەی شیاوێتی سەردانکەران و کرێکاران بەپێی پلانێکی ئەلکترۆنیکیی پەسندکراوی نێوان ڕێڕەوگەکان، پێداگری لە کاراکردن و بەرزکردنەوەی بازرگانی سەرووسنووری لە ڕێگەی خاکی عێراق، داخرانی هەموو دەروازە و بەندەرە نافەرمییەکان لەگەڵ عێراق لە لایەن ئێرانەوە، ڕێککەوتن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha