سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە بڕیارە شاندێکی پایەبەرزی عێراقی بۆ ڕێککەوتنی سەرەتایی سەبارەت بە هاوکاری ئەتۆمی دەچێتە ڕووسیا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، نوێنەرانی وەزارەتخانەکانی دەرەوە، وزە، پەروەردەی باڵا و ناوەندی وزەی ئەتۆمی دەچنە ڕووسیا.
بە پێی ئەو ڕێککەوتنە، ڕووسیا یارمەتیدەری عێراق دەبێت بۆ چێ کردنی هێزگەی ئەتۆمی بە ئامانجی وەبەرهێنانی اکرەبا. ئامانج لە ئەو هەوڵە زیاد کردنی سەرچاوەکانی وزەی عێراق و کەم کردنەوەی پشت بەستنی ئەو وڵاتە بە نەوتە.
کۆمپانیای ڕووس ئەتۆمیش لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاندبوو کە ڕووسیا و عێراق بەدوای ڕێککەوتنی هاوبەش سەبارەت بە هاوکارییە ئەتۆمییەکانن.
Your Comment