شەوی ڕابردوو هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە_ و هێزی هاوپەیمانی نێودەولەتی مانۆڕێکی هاوبەشیان لە بنکەی هاوپەیمانی لە گوندی قەسرەک لە هاوێری شارۆچکەی تەلتەمەر لە باکووری حەسەکە بەڕیوە برد.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی میدیا خۆجێیەکان، لەوە مانۆڕەدا کۆپتەر و فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی لە بەرزاییەکی کەمدا بە سەر ناوچەدا گەشتیان کردووە و ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان تا سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (دووشەممە 17ی خەرمانان) درێژەی بووە.
Your Comment