فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشی بەرفراوانیان کردە سەر بنکە و کۆگاکانی چەکی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا لە حومس و سوقوبین لە باکووری لازقیە؛ سەرچاوە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەک هێز کوژراون و بریندار بوون، هەروەها بەرگری ئاسمانی دروستکراوی تورکیا و ڕووسیا کراونەتە ئامانج.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر بنکە سەربازییەکان و پێگە سەربازییەکان لە سووریا ئەنجامداوە.
ئەم هێرشانە کە بریتی بوون لە بۆردومانکردنی کۆگاکانی چەک و بنکەکانی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا لە حومس و سوقوبین لە باکوری لازقییە، هاوکات بە ئامانجگرتنی بەرگرییە ئاسمانییەکانی تورکیا و دروستکراوی ڕووسیا.
سەرچاوە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەک لە هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، بنکەکانی سەر بە حەیات تەحریر شام لە شاری حومس و پێگە سەربازییەکانی ناوچەی سوقوبین لە باکووری لازقیە کراونەتە ئامانج.
بەگوێرەی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئەم هێرشانە بریتی بوون لە بۆردومانکردنی کۆگاکانی مووشەک و چەک و بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا پشتیوانی خۆی بۆ هێزەکانی حکومەتی کاتی سووریا ڕاگەیاند.
Your Comment