گۆڤاری نەشناڵ کانتێکست ڕاپۆرتی دا : لە حاڵێکدا کە ڕەوتی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە گەییشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، سەرکوتی دژبەران لە ئەو وڵاتە زیادی کردووە و ژمارەی زیندانیان گەییشتووەتە بانترین ئاشت لە مێژووی کۆماری تورکیا. تەنیا لە ماوەی جوون بۆ سیپتەمبەری 2025، حەشیمەتی زیندانیان نزیک بە 36 هەزار کەس زیادی کردووە و ڕێکۆردێکی نوێی تۆمار کردووە.
بەرز بوونەوەی ژمارەی زیندانیان لە تورکی الە دۆخێکدا ڕوو دەدات کە عەبدوڵڵا ئۆجالان مەرجی ئاشتی و چەک دانانی بوونی کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیک و کەشی سیاسی وەسف کردبوو. ناوبراو جەختی کردووە کە ڕێگاچارەی کوردەکان تەنیا لە ڕێگای کردنەوەی کەشی سیاسی مومکینە، نەک لە ڕێگای ناسیونالیزمی توندڕەوەوە وەکوو دەوڵەت - نەتەوەیی جودا، فیدراڵیزم و یان خۆبەڕێوەبەرای ئیداری.
بەم حاڵەوە ڕاستییەکان بە پێچەوانەی ئەو پاگەندە نیشان دەدەن. کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تازە دامەزراو کە بەرپرسی لێکدانەوەی چاکسازی یاسایی بۆ بەرەوپێش بردنی ڕەوتی ئاشتییە، درێژە دەداتە کۆبوونەوەکانی خۆی بەڵام هاوکات ژمارەی زیندانیان لەوانە ڕیبەرانی کورد و کەسایەتییە دژبەرەکان هەر درێژەی هەیە.
کارناسان پێیان وایە ئەو دووفاقەییە دوو شرۆڤەی هەیە: یەکەم لایەنی مافی و یاسایی رەوتی ئاشتی هێشتا تەواو نەبووە و پێویستی بە پەسەند کرانی یاسایی نوێ لە پەرلەمانە. دووهەم ئەوەی کە زمانی دیمۆکراتیزە کردەوە لەوانەیە زیاتر سەرپۆشێک بێت بۆ ڕێککەوتنی سیاسی شاراوە لە نێوان ئۆجالان و تورکیا، ڕێککەوتنێک کە نە بە واتای پەرەپێدان بە دیمۆکراسی، بەڵکوو بە مەبەستی دووبارە پێناسە کردنەوەی دەسەڵات لە نێوان حکومەت و کوردەکان لە ڕێگای ئۆجالانەوە ئەنجام دەدرێت.
Your Comment