سەرلەشکەر پاسدار عەلی عەبدوڵڵاهی فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا وتی: یەکگرتووییەکی پیرۆز کە لە شەڕی سەپێندراوی ١٢ ڕۆژە بە وشیاری و زیرەکیی گەلی قارەمان و یەکگرتوویی ئێران وەکوو سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز و پیلانە جیاوازەکان لە دژی وڵات هاتە ئاراوە نەک هەر دوژمنی ئیسرائیلی و ئەمریکی شکست دا، بەڵکوو یەکگرتوویی جوانی گەلی ئێرانیشی بە هەموو جیهان نیشان دا.
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وانە وەرگرتن لە قورئان و ئیسلام و بە رێبەرایەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی و بە پێی ئەرکەکانمان بەردەوام ئامادەیی تەواومان بۆ پارێزگاری لە خاکی وڵات، ئاسایشی نەتەوەیی و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامی هەبووە و نیسبەت بە شەڕی سەپێندراوی ئەم دواییەی ئامادەترن و گەلی ئێران نابێت نیگەرانی داهاتوو بن.
Your Comment