٣١ ئاب ٢٠٢٥ - ١٣:١٠
Source: Mehrnews
وێنەگری بۆکانی 5 خەڵاتی ئیپای ئەمریکا بردەوە

شێرکۆ مام‌ئاقا وێنەگری گەنجی بۆکانی توانی 5 هێمای شانازیی خەڵاتی نێودەوڵەتی وێنەگریی ئەمریکا(IPA) ناسراو بە ئۆسکاری وێنەگری، مسۆگەر بکات.

 شێرکۆ مام‌ئاقا وێنەگری گەنج و لێهاتووی بۆکانی توانی لە 22ـه‌مین خەڵاتی نێودەوڵەتی وێنەگریی ئەمریکا(IPA)، 5 هێمای شانازیی ئەو خەڵاتە لە بەشەکانی بەڵگەیی کۆمەڵایەتی، پۆرترە و وەرزشی مسۆگەر بکات.

ناوبراو پێشتریش میدالیای زێوی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی WPE Awardsی فەڕەنسەشی لە جۆزەردانی ئەمساڵدا بردۆتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha