٣١ ئاب ٢٠٢٥ - ١٣:١٦
Source: Mehrnews
وردەکاری گەڵاڵەی ئیسرائیل بۆ داگیر کردنی غەززە؛ قوماری شکست خواردووی نتانیاهۆ

مێدیاکانی ئیسرائیل وردەکاری وردێکیان لە گەڵاڵەی ئیسرائیلی بۆ داگیر کردنی شاری غەززە پێشکەش کردووە.

 مێدیاکانی ئیسرائیل وردەکاریەکانی گەڵاڵەی سەربازی نوێی ئیسرائیل بۆ داگیر کردنی شاری غەززە کە لە ئەرتەشی ئەو ڕژیمە پەسەند کراوە، ئاشكرا کرد.

لە هەفتەکانی ڕابردوودا، گەڵاڵەی داگیر کردنی دووبارەی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ناوچەکە و جیهان دەنگی داوەتەوە. لە تێلاڤیڤەوە تا واشنتۆن، پاڵپشتانی ئەو گەڵاڵە ئەوە وەکوو هەنگاوێک بۆ سەقامگیری ئاسایشی ئیسرائیل و پێش مەرجی پووچەڵ کردنەوەی هەڕەشەکان وەسف دەکەن؛ لە حاڵێکدا کە ڕەخنەگران لەوانە نەتەوەیەکگرتووەکان، گرووپەکانی بەرخۆدان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بەدەر لە توانی ئیسرائیل بۆ جێبەجێ کردنی ئەو گەڵاڵە هۆشداریی دەدەن کە ئەو نەخشە، کارەساتێکی مرۆیی بۆ ملیۆنان فەلەستینی و ناسەقامگیری لەە ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بەدواوە دەبێت.

گرووپی نێودەوڵەت هەواڵدەری مێهە لە دۆسیەی داگیر کردنی غەززە؛ لێکدانەوەی گەڵاڵەیەکی مەترسیداری ئیسرائیلی، ئەنگێزە، لێکەوتە و کاردانەوە جیهانییەکان بە ئەو گەڵاڵە پڕ لە مەترسییەی ئیسرائیل لێک دەداتەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، گەڵاڵەکە بریتیە لە چۆڵ کردنی بەربڵاوی شاری غەززە لە دانیشتووانەکەی و ئیال زامیر سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی ئیسرائیل پێشتر ئەو گەڵاڵەیەی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە تیپی غەززە پەسەند کردووە. دوایین هەواڵەکانیش باس لە ئەوە دەکات کە یەکەم قۆناغی ئۆپراسیۆنی داگیر کردنی شاری غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستی پێکردووە.

دوو قۆناغی گەڵاڵەی داگیر کردنی غەززە

بە گوێرەی مێدیاکانی ئیسرائیل ئەو گەڵاڵە بریتیە لە دوو قۆناغی سەرەکی: قۆناغی یەکەم بە مانۆڕێکی زەوینی بۆ گەمارۆی شاری دەستی پێکرد. لە قۆناغی دووهەمدا کە قۆناغی سەرەکیە، هێزەکانی ئیسرائیل وردە وردە و هاوکات لەگەڵ هێرشی ئاسمانی بەربڵاو دەچنە نێو شاری غەززە. لێکدانەوەکان نیشانی دەدات کە جێبەجێ کردنی تەواوی ئەو گەڵاڵە نزیک بە چوار مانگ دەخایێنێت.

ئەو ئۆپراسیۆنە هەروەها بریتی دەبێتە چۆڵ کردنی بەربڵاوی دانیشتووانی غەززە لە لانیکەم دوو هەفتەدا. پێشتر، ئیال زامیر سەرۆژی ئەرکانی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە ئەرتەش خەریکی ئامادەسازی بۆ دەسپێکی قۆناغی نوێی ئۆپراسیۆنی ئەڕابەکانی گیدئونە کە ئامانجی قووڵ کردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر حەماس لە غەززەیە.

سەرچاوە عێبرییەکان ئاماژە دەکەن کە نزیک بە 80 هەزار سەرباز لە گەمارۆی غەززە لە چوارچێوەی گەڵاڵەیەک کە لەلایەن نتانیاهۆوە پەسەند کراوە و بەستێن بۆ داگیر کردنی تەواوی غەززە خۆش دەکات، بەشداری دەکەن.


لێکدانەوەکانی نیشانی دەدات کەمبوونی هێزی زیاتر لە 12 هەزار کەسی لە ئەرتەش هەیە. ڕادیۆ ئەرتەشی ئیسرائیل ڕاپۆرتی دا کە بەکارنەهێنانی حەریدییەکان لە سێبەری کەمبوونی سەەباز، ئەرتەشی بەرەو گەڕان بۆ ڕێکارێکی جێگرەوە هان داوە تا بتوانێت کە کەموکۆڕیە قەرەبوو بکاتەوە.

مەهەند مستەفا لێکۆڵەری پرسەکانی ئیسرائیل دەڵیت کە نیگەرانی گەورە لە ئیسرائیل لە لێکەوتەکانی ئەو ئۆپراسیۆنە هەیە کە گرینگترین لایەنەکانی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازان بەهۆی نەگەییشتن بە ڕێککەوتنی ناوخۆیی لە سەر جەنگ کە لەوانەیە توندوتیژی گشتی لە دژی کابینە و ئەرتەش زیاد بکاتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha