٣١ ئاب ٢٠٢٥ - ١٣:٠٧
Source: Mehrnews
پزشکیان: کۆبوونەوەی شانگهای هەلێکی گرینگ بۆ بەرەنگار بوونەوەی تاک لایەنەیی ئەمریکایە

سەرۆک کۆماری ئێران پێش چوونی بۆ چین وتی: کۆبوونەوەی شانگهای هەوڵێکە بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوکارییەکان لە درێژەی چەند لایەنە بوون و لە دژی تاک لایەنەیی ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ئەورووپی.

مەسعوود پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە فڕۆکەخانەی تاران و پێش چوونی بۆ چین بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی شانگهای وتی: وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای نزیک بە 2.5 ملیار حەشیمەتی جیهان پێک دەهێنن و زیاتر لە 40 لەسەدی ئابووری جیهان لە چوارچێوەی ئەو ڕێکخراوەدایە.

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە ئەو کۆبوونەوە بەدڵنیاییەوە هەوڵێکە بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوکارییەکان لە درێژەی چەند لایەنەگەرایی و و بەرەنگار بوونەوەی تاک لایەنەگەرایی ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ئەورووپی پێک هاتووە، زیادی کرد: لە ئاوەها کۆبوونەوەیەکدا دەتوانێت ئاستی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام و وڵاتانی دیکە بەرز بکرێتەوە.

پزشكیان وتیشی ئەو کۆبوونەوە هەلێکی گونجاوە بۆ ئەوەی کە ڕوانگەکانی خۆممان لە ئاستی زانستی، فەرهەنگی، ئابووری ، سیاسی و ئەمنیەتی لێک نزیک بکەینەوە و هیوادارم ئەو کۆبوونەوەگەلە ببێتە هۆی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان.

Your Comment

You are replying to: .
captcha