٣١ ئاب ٢٠٢٥ - ١٣:٠٥
Source: Mehrnews
مەزڵۆم کۆبانێ: ئامادەی هەر جۆرە ئەگەرێکین؛ هەوڵ دەدەین شەڕ لە کوردستان ڕوو نەدات

مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هەسەدە لە پەیامێکدا جەختی کرد کە دوای 14 ساڵ شەڕ، سووریا ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سەر سیستەمی پێشوو و بۆ پاراستنی ئەم سیستەمە ئامادەی هەر جۆرە ئەگەرێکین بەڵام هەوڵ دەدەین شەڕ ڕوو نەدات.

مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هەسەدە لە پەیامێکدا بۆ کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی گەنجانی کوردستانی سووریا لە ئەورووپا جەختی کرد کە دوای 14 ساڵ شەڕ، سووریا چی دیکە ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سەر سیستەمی پێشوو و بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و پێکهێنانی سووریایەکی دیمۆکراتیک و لامەرەزی، ئامادەی هەر جۆرە ئەگەرێکین بەڵام هەوڵ دەدەین شەڕێکی دیکە ڕوو نەدات.

ناوبراو وتیشی کە ئەگەرچی چەند مانگێکە کە لە کوردستانی سووریا ئاسایش هەیە بەڵام هەڕەشەی هێرشی نوێ بەردەوام لە ئارادایە.

فەرماندەی هەسەدە وتی: ئێمە وەکوو هەموو چالاکەکانی ئەو ڕەوتە ئەبێ بۆ هەموو شتێک ئامادە بین لە هەمان کاتیشدا هەوڵ دەدەین کە بە گفتوگۆ ڕێگری لە شەڕ بکەین.


هەروەها وتیشی کە سووریا دوای 14 ساڵ شەڕەوە ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سەر سیستەمی پێشوو و بۆ پاراستنی سیستەمی فیدراڵی و لامەرکەزی و هەمەڕەنگی ئامادەی هەر جۆرە ئەگەرێکین بەڵام هەوڵ دەدەین شەڕ ڕوو نەدات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha