گۆڤاری نەیشناڵ کانتێکست لە وتارێکدا کە بەرەی یەکگرتووی کوردی لە سووریای لێک داوەتەوە نووسی: نوێترین گۆڕانکارییەکان نیشانی دەدات کە پڕۆژەی یەکگرینی کوردی سووریا کە لە ئاپی ڕابردوو لە چوارچێوەی کۆنفڕانسی یەکگرتنی کورد دەستی پێکرد، گەییشتووەتە بنبەست. هاوکات بە ئامادەبوونی شاندێک لە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا لە دیمەشق و ویستیان بۆ نزیکی لە حکومەتی ناوەندی، پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک (پەیەدە) لەسەر بەرچاوگەی "سووریای چەند ئێتنیکی" جەختی کردووە. ئەو لێک دوورکەوتنەوە بە واتای کۆتایی ئەزموونی کورتی بەرەی هاوبەشی دوولایەنی سەرەکی کورد هەمبەر دیمەشقە.
بەستێنی مێژوویی یەکێتی کورت ماوە
ئەنەکەسە کە لەگەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە ڕێبەری مەسعوود بارزانی پێوەندی ئیدئۆلۆژیکی هەیە، بەردەوام بەدوای پێکهێنانی ناوچەیەکی فیدراڵی بە شوناسی کوردی بووە. لە بەرانبەردا، پەیەدە کە نزیک لە ئیدئۆلۆژیکی عەبدوڵڵا ئۆجالان و پەکەکەیە، شێوەی دیمۆکراسی چەند ئێتنیکی و لامەرکەز شوێنگیری دەکات.
جیاوازی بنەڕەتی ئەو دوولایەنە تەنانەت لە سەردەمێکدا کە ئەمریکا ڕۆڵی ناوبژیوانی هەبوو، بووە لەمپەری پێکهێنانی یەکگرتوویی سەقامگیر.
دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، دیداری مێژوویی مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لەگەڵ مەسعوود بارزانی لە هەولێر هیواکانی بۆ پێکهێنانی یەکێتی زیاد کردەوە و لە کۆتاییدا بووە هۆی بەڕێوە چوونی کۆنفڕانسی ئاپ. لە ئەو کۆنفڕانسە، ڕێكکەوتن لەسەر پێکهێنانی کومیتەیەکی هاوبەش بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق پێک هات، بەڵام ئەو کەمیتە هەرگیز کارێکی ئەنجام نەدا و هەڵوەشایەوە.
گەڕانەوە بۆ دژایەتییەکان
خاڵی وەرچەرخانی درز، بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی حەسەکە بوو کە سەرجەم فاکتەرە ئێتنیکی و ئایینییەکانی کوردستانی سووریای کۆ کردەوە و لەسەر گشت گیری جەختی کرد. ئەو ڕوانگەیە ئەنەکەسەی بریندار کرد، چونکوو لە ڕوانگەی ئەوانەوە بە واتای لەبەرچاو نەگرتنی پڕۆژەی پێکهێنانی ناوچەیی فیدراڵی کوردی بوو.
عەبدولحەکیم بەشیر، ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سووریا، ڕاشکاوانە هەسەدەی بە خەنایەت بە ڕێكکەوتنی ئاپ تاوانبار کرد و وتی کە ئەو هێزانە، بە ئەنەکەسە وەکوو ئامێرێک بۆ بەرەنگار بوونەوەی دیمەشق و عەرەبە سوننەکان چاولێدەکەن. ئیبراهیم بیرۆ، یەکێک لە ڕێبەرانی ئەنەکەسەش مەرگی کومیتەی هاوبەش لەگەڵ پەیەدەی ڕاگەیاند و هاوکات لە کردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتی ئەنەکەسە لە دیمەشق هەواڵی دا.
لایەنە ناوچەییەکان و هاتنی تورکیا
هاوئاستی ئەو درزە، تورکیا خەریکی ڕۆڵگێڕانە. وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، هاکان فیدان ڕایگەیاندووە کە هەندێک گرووپی سەر بە ئەنەکەسە دوای بەڵێنەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر پاڵپشتی لە مافی کوردەکان لەگەڵ ئەنقەرە پێوەندی گرتووە و داوای یارمەتی کردووە.
ئەو ڕەوتە ئەگەر ڕاست بێت، دەتوانێت هاوکێشەکە بە زیانی پەیەدە و هاوپەیمانەکانی بگۆڕێت. چونکوو ئەنقەرە ساڵانێکە هەول دەدات بە تۆکمە کردنەوەی ئەنەکەسە، کورد تووشی درز بکات و ڕێگری بکات لە دانوستان لەگەڵ دیمەشق یان بەهێزتر بوونەوەی هەسەدە.
بەرچاوگەری داهاتوو
وادیارە ئەزموونی بەرەی یەکگرتووی پەیەدە-ئەنەکەسە کۆتایی هاتووە. ئێستاش هەر یەکە ڕێگایەکی جیاواز شوێنگیری دەکەن:
ئەنەکەسە: داکۆکی لەسەر شوناسی کوردی، نزیکی بە دیمەشق پشت بەستن بە پاڵپشتی تورکیا.
هەسەدە و پەیەدە: پاراستنی پێکهاتەی چەند ئێتنیکی ئێستا، بەردەوام بوونی کۆنترۆڵ بەسەر ناوچە عەرەب نشینەکان و پابەندی لەسەر نموونەی لامەرکەزی.
ئەو دوو ڕێگایە نەک هاوتەریب نین، بەڵکوو دەتوانن لە داهاتوودا ببێتە هی ڕکابەری ئاشكرا و تەنانەت تێکهەڵچوونی سیاسی و مەیدانی. لە ئاوەها دۆخێکدا داهاتووی کوردی سووریا جارێکی دیکە ناڕوون بووە، ناڕوونیەک کە هەم دیمەشق و هەم ئەکتەرە ناوچەییەکان وەکوو تورکیا، لە ئەو دۆخە بۆ زیاد کردنەوەی دزەی خۆی کەڵکوەدەگرێت.
Your Comment