تام باراک باڵویزی ئەمریکا لە تورکیا و نوێنەریی تایبەتیی دۆناڵد ترامپ لە سووریا، لە لێدوانێک بۆ ماریۆ نۆفێل، چالاکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، جەختی کرد کە ئەگەرچی پەکەکە لە لایەن تورکیا و واشنتۆنەوە گرووپێکی تیرۆریستی بە ئەژمار دێن، بەڵام یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سووریا، بە باوەڕی ئەمریکا گرووپگەلی تیرۆریستی نین و پەیوەندییان بە پەکەکەوە نییە.
ناوبراو هاوکاتی پێداگری لە هاوپەیمانیی کوردەکانی سووریا لەگەڵ ئەمریکا، لە پەیوەندیی بەمزووانەی مەزلووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەگەڵ هاکان فیدان و ئیبراهیم کالین، وەزیری دەرەوە و سەرۆکی میتی تورکیا، هەواڵی دا.
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا، سەبارەت بە هۆکاری داکۆکی ئەمریکا لە ئەحمەد شەرع لە سووریا، ڕاشیگەیاند: ئەمریکا و خودی ترامپ دەیانەوێ دەرفەتێک بە شەرع بدەن بۆ ئەوەی سووریا ببووژێنێتەوە. بەڵام ئەو بەرەوڕووی کێشەگەلێکی زۆری ناوخۆیی وەک بڕیاری عەلەوی، درۆزی و کورد بۆ ئیدارەی سەرەوزینی خۆیانی لە بەرە. بەوەشەوە لامان وایە کە تاقە کەسێک کە دەتوانێ بە پاڵپشتیی ئەمریکا، سووریا سەقامگیر بکات، ئەحمەد شەرعە.
باراک لە کۆتاییدا جەختی کرد: ئەمریکا بە دوای گۆڕینی ڕژیمی سووریا نەبووە و نابێت و هەر بۆیە لە جێگربوونی دەوڵەتێکی ناوەندخواز لەو وڵاتە بە سەرکردەیی ئەحمەد شەرع، پاڵپشتی دەکات و پلانێکی ئەڵتەرناتیڤ لە گۆڕێدا نییە.
Your Comment