١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٠:٠٣
Source: Mehrnews
جموجۆڵی نوێی ئەمریکا و ڕووسیا لە خاکی سووریا

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە جموجۆڵی سەربازیی ئەمریکا لە بنکەی خەربولجەیر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و سەربازانی ڕووسیا لە بنکەی حەمیمیم لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

 چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە دوو گۆڕانکاریی گەورەی سەربازی لە لایەن ئەمریکا و ڕووسیا لە خاکی سووریا هەواڵی دا و ئاشکرای کرد کە فرۆکەیەکی بارهەڵگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، هێزی سەربازی و جیهازاتی لۆجیستیکی گواستۆتەوە بۆ بنکەی خەربولجەیر لە هاوێری ڕەمیلان لە پارێزگای حەسەکەی سووریا.

هاوکات ئەو ناوەندە ئاشکرای کرد کە بەرواری 29ی سێپتامبێریشدا 25 لۆریی هەڵگری جیهازاتی سەربازی و لۆجیستیکی ئەمریکایی لە هەرێمی کوردستانەوە، جیهازاتی سەربازی و لۆجێستیکی بردووە بۆ بنکەی قەسرەک لە هاوێری حەسەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، کاروانێکی گەورەی ڕووسی کە پێکهاتبوو لە 50 لۆریی هەڵگری جیهازاتی قورس، تانکەری سووتەمەنی و هێزی پاڵپشتی لە دەریای تەرتووسەوە گەیشتۆتە بنکەی ئاسمانی حەمیمیم لە هاوێری لازقیە و ئەمە پێنجەمین کاروانی سەربازی ڕووسییە کە لە سەرەتای مانگی ئاکتەوبرەوە دەگاتە خاکی سووریا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha